سودانی: پێویستە كۆمپانیاكانی هەرێم دەستبكەنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوەنەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی پێشوازیكردوە لە نێچیرڤان بارزانی و گرنگترین دۆسیەو بابەتەكانی سەر ئاستی نیشتمانیان تاوتوێكردوەو بەدواداچونیان بۆ بەرەوپێشچونی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت لەبوارو كەرتە جیاجیاكاندا كردوەتەوە.
راشیگەیانراوە، لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامبون لەجێبەجێكردنی رێككەوتنە هاوبەشەكان كردوەتەوە بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی پەسەندكردنی دوایین هەمواری یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بەشێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی نیشتمانی بكات و ئابوری عیراق بەهێز بكات و پێداویستییەكانی گەل بەدیبهێنێت، هەروەها جەختیشیكردوەتەوە كە پێویستە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دەستبكەنەوە بە بەرهەمهێنانی نەوت و دوبارە هەناردەكردنەوەی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ كردوەتەوە بەمەبەستی هەماهەنگی باڵا لەهەمو بوارەكانی خزمەتگوزاری و ئابوریدا لەچوارچێوەی گەشەپێدان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و چەسپاندنی سەقامگیریی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group