قوباد تاڵەبانی: رێگە نادەین پێكهاتەكان هەست بە پەراوێزخراوی بكەن

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە شاری سلێمانی پانێڵی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان ئەنجامدراو جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند: پێویستیان بە سیستمێكی حكومڕانییە كە لەگەڵ فرەپێكهاتەیی بگونجێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، هەرێمی كوردستان وەك هەر كۆمەڵگەیەكی تر، كۆمەڵگەیەكی فرەڕەنگ و فرەپێكهاتەیەو پڕە لە بۆچون و ئایدۆلۆژیای جیاواز، گرنگ ئەوەیە چ لەئاستی سیاسەت و حكومڕانیدا چ لە ئاستی كۆمەڵایەتیدا ئیدارەی ئەو فرەڕەنگی و جیاوازی و جۆراوجۆرییانە بدەین و گیانی پێكەوەژیان قوڵتر بكەینەوە رێگە نەدەین هیچ پێكهاتەیەك هەست بە پەراوێزخراوی بكات.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، لە پانێڵی پێكەوەژیانی ئاشتییانەی پێكهاتەكان لەسلێمانی جەختیكردوەتەوە كە پێویستیان بە سیستمێكی حكومڕانییە لەگەڵ فرەپێكهاتەیی و جۆراوجۆرییەكانی كۆمەڵگەكەیاندا بگونجێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group