سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیر كراون

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات سێ تۆمەتبار دەستگیر كراون 
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە چەند سەر ئاژەڵێكی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
راشیگەیاندوە، تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە كە ژمارەیەك سەر ئاژەڵیان دزیوەو گۆشتەكەیان فرۆشتوەتەوە لەئێستادا تۆمەتباران راگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group