پێشنیارێك بۆ كەمكردنەوەی نرخی بەنزین لە عیراق دەكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق بونی پێشنیارێك دەخاتەڕو بۆ كەمكردنەوەی بە نرخی بەنزین.
ماڵپەڕێكی عیراقی ئاشكرای دەكات، عەلا حەیدەری ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق بونی پێشنیارێك بۆ چاوخشاندنەوە بە نرخی بەنزین ئاشكرا دەكات ئەویش دوای كۆتاییهێنان بە هاوردەكردنی وەرگیراوەكانی نەوت لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، وتوشیەتی كە پێشتر حكومەت بڕیاریدابو نرخی بەرهەمە وەرگیراوەكانی نەوت بە تایبەتی بەنزین بەرزبكاتەوە بەڵام دەبێت بڕیارێك دەربكرێت بۆ كەمكردنەوەی نرخەكەی.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پڕۆژەی FFC لە پارێزگای بەسرە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا دەست بە بەرهەمهێنانەكانی دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی وەستانی هاوردەكردنی بەنزین و گازوایل، هەربۆیە دەبێت حكومەت رەچاوی دۆخی هاوڵاتیان بكات و لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان لە كۆبونەوەكانیدا تاوتوێی ئەم بابەتەی كردوەو پێشنیازێكی فەرمی پێشكەشی حكومەت دەكات بۆ پێداچونەوە بە نرخی بەنزین و كەمكردنەوەی.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group