ماوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی حەج درێژ كرایەوە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ماوەی گرێبەستی كۆمپانیاكانی درێژ كردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بڵاویكردوەتەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی بەشێك لە خاوەن كۆمپانیاكان لە سعودیە بون ماوەی ئەنجامدانی گرێبەستی تاوەكو رۆژی سێشەممە بەرواری 25/2 درێژ كردەوە.
راشیگەیاندوە، سەرجەم كۆمپانیاكان ئاگادار دەكەنەوە ئەوانەی كە ناویان بۆ وەرزی حەجی 2025 دەرچوە بە زوترین كات سەردانی بەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بكەن بەمەبەستی واژۆكردنی گرێبەست، هەر كۆمپانیایەك دوابكەوێت مافی بەشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایەكی یەدەگ لەشوێنی دادەنرێت، ئەگەر هەر خاوەن كۆمپانیایەكیش ئامادەنەبو دەتوانێت بریكارەكەی یان پارێزەرەكەی خۆی بنێرێت. 
ئاماژەشیكردوە، ئەو كۆمپانیایانەی كە گرێبەستی عومرەیان نەكردوە پێویستە پێنج هەزار دولار لەگەڵ خۆیان ببەن وەكو بارمتە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group