لە ماوەی مانگێكدا ترەمپ نزیكەی 37 هەزار كۆچبەری نایاسایی دیپۆرت كردووەتەوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكا ڕایگەیاند، ترەمپ پلانی دەستگیركردن و دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەری نایاسایی فراوانتر دەكات.
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، لەو كاتەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا گەڕاوەتەوە كۆشكی سپی، نزیكەی لە 37 هەزار كۆچبەری نایاسایی لە وڵاتەكە دیپۆرت كراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشدراوە، لە چەند مانگی داهاتوو ئەم ژمارەیە زیاتر دەبێت، چونكە ترەمپ پلانی دەستگیركردن و دیپۆرتكردنەوە فراوانتر دەكات.
ئاژانسی ڕۆیتەرزیش ئاشكرای كردووە، ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی كە ترەمپ دیپۆرتیان دەكات، ڕەوانەی گواتیمالا، سەلڤادۆر، پەنەما و كۆستەریكا دەكرێن.  

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group