كۆمپانیای ئەیرباس بەنیازە ئەمساڵ 820 فڕۆكە دروست بكات

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆمپانیای ئەیرباسی دروستكەری فڕۆكەی گەشتكردن سەرەڕای بەربەستەكان بەنیازە ئەمساڵ رێژەی بەرهەمهێنان زیاد بكات.
ماڵپەڕی گاردیانی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیای ئەیرباسی فەڕەنسی كە بە گشتی لە بواری ئاسمانیدا كاردەكات ئاماژەی بەوەكردوە ئامانجی ئەوەیە ئەمساڵ 820 فڕۆكە دروست بكات، چونكە گەورەترین كۆمپانیای بەرهەمهێنەری فڕۆكەوانی جیهانەو هەوڵدەدات كێشەكانی دابینكردن لە فڕۆكەوانی تێبپەڕێنێت.
ئەو كۆمپانیا ئەوروپییە باسی لەوەشكردوە، دروستكردن و گەیاندنی فڕۆكەكان لەمساڵدا بەرز دەبێتەوە بەراورد بەو 766 فڕۆكەیەی ساڵی رابردو دروستیان كردون، هەروەها گویلۆم فۆری بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەیرباس لە لێدوانێكدا وتویەتی كە ساڵێكی تاقیكردنەوە دەبێت، خواست بۆ فڕۆكەكانیش پشتڕاستی دەكەنەوە كە داواكارییەكی زۆر لەسەر بەرهەمەكانیان هەیە.








شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group