پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتباری شەڕەكەی شەوی رابردومان دەستگیر كرد

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كەسێك‌و برینداركردنی‌ كەسێكی‌ تر. 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ رابردو لەگەڕەكی‌ قولەرەیسی‌ شاری‌ سلێمانی‌ شەڕە چەقۆ لەنێوان چەند كەسێكدا دروستبو، لەئەنجامدا كەسێك بەچەقۆ كوژراو كەسێكی‌ تر برینداربو، دەستبەجێ هێزەكانی‌ پۆلیس گەیشتنە شوێنی‌ روداوەكەو كەشف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی‌ تاوانەكە ئەنجامدراو لێكۆڵنەوەكان بۆ دەستگیركردنی‌ تۆمەتباری هەڵاتو دەستیپێكرد.
راشیگەیاندوە، دوای‌ وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر توانرا لەماوەی‌ كەمتر لەدوو كاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیر بكرێت كە لەدایكبوی ساڵی‌ 2001ـە بەپێی‌ مادەی‌ 406 لەیاسای‌ سزادان راگیراوەو لێكۆڵنەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group