"ئەو پارەیەی بۆ هەڵمەتی كوتان تەرخانكراوە بۆ هەمو عیراقە نەك تەنها هەرێم"

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رونكردنەوەیەكی لەسەر ناردنی پارەی تیمەكانی كوتان لەلایەن بەغداوە بڵاوكردەوە كە سۆران عومەر پەرلەمانتاری عیراق لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرای كردبو.
لە رونكردنەوەكەدا هاتوە كە ئەو بڕە پارەیەی لەو نوسراوەدا هاتوە كە بڕەكەی 9 ملیارو 90 ملیۆن و 765 هەزار دینارە تایبەتە بە گواستنەوەی گوژمەی تەرخانكراو لەفەرمانگەی بودجە بۆ فەرمانگەی ژمێركاری تایبەت بە هەڵمەتی كوتان لەسەرتاسەری عیراقدا. 
راشیگەیاندوە، بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عیراقە نەك تەنها هەرێمی كوردستان، پشكی هەرێمیش لەو هەڵمەتەدا بریتیە لە 1 ملیارو 778 ملیۆن و 294  هەزار دینار، بەنوسراو ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستیان كردوەو كاری خۆیان ئەنجامداوە چاوەڕێی تەواوكردنی رێكارەكانی تەمویل كردنن.
وەزارەتی داریی رونیشیكردۆتەوە، ئەو بڕە پارەیە تەنها بڕیاری گواستنەوەی دراوە تا پارەكە تەمویل نەكرێت بۆ سەر هەژماری بانكی ناتوانرێت هیچ رێكارێكی خەرجكردنی بۆ ئەنجام بدرێت، هێشتا یەك دیناری ئەو پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە نەخراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group