نەوا-
هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتی لە گەلی سوریا دەكات و هەرچییان پێویست بێت بۆیان دابین دەكات.
وەزیری دەرەوەی توركیا لە راگەیانراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ سەردانەكەی بۆ دیمەشق و دیداری لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتی نوێی سوریا كردوە، ئەم سەردانە دوای چەندین ساڵ دەبێت بە هەنگاوی یەكەم لە سەردەمێكی نوێی پڕ لە هیوا بۆ گەلی سوریا.
فیدان ئاماژەی بەوەشداوە، كاری لەپێشینەیان بۆ سوریا بریتییە لە دەستەبەركردنی سەقامگیریی و ئاسایش و بەدیهێنانی ئاشتەوایی نیشتمانییە، توركیا هەمو هاوكارییەك پێشكەش دەكات بەئامانجی دامەزراندنی سوریایەكی ئارام، ئازادو خۆشگوزەران كە یارمەتیدەر بێت بۆ ئاشتی هەرێمیی.