كۆمپانیای پیشەسازیی سەربازیی عێراق دەستی بە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرد

6 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
پیشەسازیی سەربازیی عێراق دەستی بە بەرهەمهێنانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرد و ساڵی داهاتووش دەست بە 24 پرۆژەی دیكە دەكات.
عەلی موحسین بەڕێوەبەری كۆمپانیای پیشەسازیی سەربازیی عێراق ئاشكرایكرد، لە ماوەی دوو تا سێ مانگی داهاتوودا دەست بە 24 پرۆژەی نوێ دەكەن و 12ی دیكەش لە لێكۆڵینەوەدایە، بەوەش كۆی گشتی پرۆژەكانیان دەگاتە 36.
ئاماژەی بەوەشدا، كە گرێبەستێكیان لەگەڵ وەزارەتی بەرگریدا واژۆ كردووە بۆ بەرهەمهێنانی پێداویستی سەربازیی و لە بەرنامەشیاندایە شەش گربەستی دیكەشیان لەگەڵ واژۆ بكەن.
باسی لەوەشكرد، كە دەستیان بە بەرهەمهێنانی چەند جۆرێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چاودێریی كردووە.
جوختی لەوەشكردەوە، كە كۆمپانیاكەیان بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی دەمانچەی ئاشوور و بابل كە ساڵانە توانایان هەیە 30 هەزار دانەی لێ دروست بكەن و گرێبەستێكیشیان لەگەڵ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و حەشدی شەعبی و ئاسایشی نیشتمانیی واژۆ كردووە بۆ ئەوەی لەو جۆرە دەمانچەیەیان بۆ دابین بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group