سودانی كردنەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ دەكاتە پەیامێك بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیكرد فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ لە 10ی حوزەیرانی داهاتودا بكرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی نوسینگەكەی، محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی سەردانێكدا بۆ پارێزگای نەینەوا بەدواداچونی مەیدانی بۆ بەرەوپێشچونی كارەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ كرد كە رێژەی تەواوكردنیان زیاترە 80%، هەروەها گوێی لە بەرپرسانی كۆمپانیای جێبەجێكار گرت و فەرمانی لابردنی سەرجەم بەربەستەكانی بەردەم كارەكانیانیدا.
هەروەها هاتوە كە سودانی فەرمانی كردوە فڕۆكەخانەكە لە 10 ی حوزەیرانی داهاتودا بكرێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كۆنترۆڵكردنی موسڵ لەلایەن رێكخراوی داعشەوە ئەمەش بۆئەوەی ببێتە پەیامێك بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
فڕۆكەخانەی موسڵ یەكێكە لە گرنگترین فڕۆكەخانەكان لەسەر ئاستی پارێزگاكان لەدوای فڕۆكەخانەكانی بەغداو بەسرە، لەدوای كۆنترۆڵكردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە 100% ی خاپور كراو پڕۆژەكە توشی چەندین كێشەی تەكنیكی و ئیداری بوەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group