لیژنەكانی قائیمقامیەت دەستخۆشی ئاڕاستەی چەند شوێنێكی ناحیەی عەربەت دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی ناحیەی عەربەتیان كردو بەهۆی پابەندبونیان بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی ژمارەیەك شوێن كرد.
لە راگەیەنراوێكدا قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی پشكنینی ئەو كاڵاو شمەك و خواردەمەنیانەی بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت هەڵمەتێكی بەرفراوانیان بۆ دوكان و بازاڕو شوێنە گشتییەكانی ناحیەی عەربەت دەستپێكردوەو هەمو دوكانەكانی بازاڕی ناحیەی عەربەتی سەرەوەو خوارەوە بەسەر كراونەتەوە، لەكۆی سەردانەكانیان 11 پسوڵەی سەرپێچی و 2 پسوڵەی ئاگادار كردنەوە تۆماركراوە لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی كەم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوە بەسەرچو.
راشیگەیاندوە، بەهۆی پابەندبونی خاوەن شوێنەكان بەمەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەكانی دیكەی كاركردن، لەلایەن لیژنە هاوشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەستخۆشی ئاڕاستەی چەند شوێنێك كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group