لە رۆژی سێشەممەوە هاتوچۆی سلێمانی كارەكانی رادەگرێت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی سێشەممە 24-12ـەوە كارەكانی رادەگرێت و داوا دەكات سەردانیان نەكرێت.
لە ئاگادارینامەیەكدا بۆ هاووڵاتیان و شۆفێران بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی كۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، رۆژی سێشەممە كۆتا رۆژی ساڵی ژمێریارییە لەبەرئەوە راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەوەستێت تاوەكو دەستپێكردنەوەی دەوام لەسەرەتای ساڵی نوێدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە لەو ماوەیەدا سەردانیان نەكەن هەر مامەڵەیەكیش لەماوەی ئەم راگرتنە بەسەربچێت وەك (ساڵانەی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری و ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلیكترۆنی) ئەوا بۆیان قەرەبو دەكرێتەوە لەدوای دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لەساڵی نوێی 2025 دا، هەروەها هیچ كەسێك توشی سزای پێبژاردنی دواكەوتن نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group