ئەمشەو پاڵەوانێتی جامی كەنداو دەستپێدەكات

6 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
هەوادارانی تۆپی پێ بە گشتی چاوەڕوانی دەستپێكردنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی كەنداو-26 دەكەن كە لە وڵاتی كوێت بەڕێوەدەچێت. 
پاڵەوانێتی جامی كەنداو كە بە (كەنداو-26) ناسراوە لە وڵاتی كوێت لە رێكەوتی 21-12-2024 دەستپێدەكات و لە 3-1ی سەرەتای ساڵی داهاتو كۆتایی پێدێت، لە پاڵەوانێتییەكەدا 8 هەڵبژاردە بەشداری دەكەن كۆمەڵەی یەكەم بریتیە لە (كوێت، قەتەر، عومان، و ئیمارات)، هەروەها هەڵبژاردەكانی (سعودیە، عیراق ، یەمەن و بەحرەین) لە كۆمەڵەی دوەمدا یاری دەكەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوكراونەتەوە، براوەو پلەی دوەمی هەر كۆمەڵەیەك سەردەكەون بۆ قۆناغی پێش كۆتایی و ئەوەی بدۆڕێت راستەوخۆ دوردەخرێتەوەو براوەكانیش بۆ یاری كۆتایی سەردەكەون، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا كاركردن بەردەوام بوە لە لیژنەی باڵای رێكخەری پاڵەوانێتی جامی كەنداو بۆئەوەی سەركەوتو بێت بەئامانجی بەدەستهێنانی باشترین ئامادەكاری بۆ دامەزراوە وەرزشییەكان و هۆتێلەكان لە رۆژانی پاڵەوانێتییەكەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group