خۆبەخشانی ئۆڵۆمپیادی پاریس جلوبەرگی فەرمیی خۆیان دەفرۆشن

03/08/2024 وەرزش

نەوا-
راپۆرتە میدیاییەكان باس لەوەدەكەن، خۆبەخشان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریسی 2024 لە ئێستاوە دەستیان كردوە بە فرۆشتنی جلوبەرگەكانیان لە رێگەی پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنیەكانەوە.

تۆڕی بی ئێف ئێم بڵاویكردۆتەوە، خۆبەخشەكان بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس بۆ ساڵی 2024 لە ئێستاوە دەستیان كردوە بە فرۆشتنی جلوبەرگەكانیان لە رێگەی پلاتفۆرمە ئەلیكترۆنیەكانەوە، هەرچەندە پاڵەوانێتییەكە تەنها گەیشتوەتە نیوەی كارەكانی خۆی و تاوەكو ئێستا دەستی پێنەكردوە، باس لەوەشدەكرێت كە یەكێك لە نرخە داواكراوەكان بۆ كڵاوی خۆبەخشێك گەیشتوەتە 228 دۆلاری ئەمریكی كە دەكاتە 210 یۆرۆ و 147 یۆرۆ بۆ پانتۆڵ و 84 یۆرۆ بۆ شاڵێك.
ئەوەش باسكراوە، ئەو 45 هەزار خۆبەخشە یەكپۆشن بە جلوبەرگی رەنگی شینی فەیروزی جیاوازەوە كە لەلایەن كۆمپانیای دیكاتلۆن بۆ كەلوپەلی وەرزشی بەرهەم هێنراوە، جێگای سەرنجیشە كە سێتی جلوبەرگەكان بۆ فرۆشتن نابن و تەنانەت بۆیان نییە ئەو جلوبەرگانە لە دەرەوەی بازنەی كارەكانیان تا یەك مانگ دوای كۆتایی هاتنی ئۆڵۆمپیاد و پارالۆمپیك لەبەر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group