فیل فۆدن خەڵاتی باشترین یاریزانی ئینگلتەرای بەدەستهێنا

21/08/2024 وەرزش

نەوا-
فیل فۆدنی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی بەدەستهێنا كە لەلایەن یەكێتی یاریزانە باوەڕپێكراوەكانەوە نازناوەكەی پێبەخشرا.
ماڵپەڕەكانی تایبەت بە وەرزش رایدەگەیەنن، فیل فۆدنی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی رۆڵێكی سەرەكی بینی لە بردنەوەی تیپەكەی بۆ چوارەمینجار لەسەریەك و نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستهێنا، ئەمەش دەستكەوتێك بو بۆ ناوبراو، هەروەها یاریزانە تەمەن 24 ساڵەكە وەرزی رابردو بەشداریكردوە لە تۆماركردنی 26 گۆڵ و 19 گۆڵی تۆماركردوە كە لە كۆتا رۆژی وەرزدا بەبردنەوە لە ئارسناڵ نازناوەكەیان بەدەستهێنا.
لەوبارەیەشەوە فۆدن وتویەتی، سوپاسگوزارم بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە تایبەتەو كە بەمشێوەیە پێم پێبەخشرا، دەمەوێت سوپاسی هەمو ئەو كەسانە بكەم كە دەنگیان پێدام، هەروەها سوپاسێكی تایبەت بۆ پیپ گواردیۆلای راهێنەر لە سیتی و هەمو هاوڕێكانیشم دەكەم ، چونكە ئەوان یارمەتیم دەدەن هەوڵبدەم هەمو رۆژێك باشتر بم.
فۆدن ئامانجی خۆی بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ پێنجەمینجار لەسەریەك دانا، دوای بردنەوەی مانچستەر سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی چێڵسی. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group