زیانلێكەوتوانی رژێمی بەعس قەرەبو دەكرێنەوە

08/12/2022

نەوا-
دەستەی داواكانی موڵكداریی عیراق لە هەرێمی كوردستان بڕی سێ ملیار دینار بەسەر ئەو كەسانەدا دابەشدەكات كە زیانلێكەوتوی رژێمی بەعس بون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەر زاری تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی بڵاوكراونەتەوە راگەیەنراوە: لە ئەنجامی هەوڵەكانی دادوەر عەلا جەواد ساعدی سەرۆكی دەستەی داواكانی موڵكداری جارێكی دیكە بڕێك پارە بەسەر زەرەرمەندانی دەستی رژێمی بەعس دابەشدەكرێت، ئەو پارەیە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە داواكارییان پێشكەشی دەستەكەمان كردوە.
وتوشیەتی: دوایئەوەی ئەو داواكارییانەی پێشكەشی دەستەكەمان كرا لە لیژنەی دادوەریی پلەی كۆتایی وەرگرت و بڕیاری دابەشكردنی دراوە.
بەڕێوەبەری گشتی لە دەستەی داواكانی موڵكداریی ئاماژەی بەوەشكردوە: لە پرۆسەی دابەشكردنی ئەمجارەدا 500 كەس سودمەند دەبن و بڕی پارەكەش سێ ملیار دینارە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group