فرۆشگاكانی چین شەڕی بازرگانی لەگەڵ ئەمریكییەكاندا رادەگەیەنن

2 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
بەهۆی زیادكردنی باجی بەرهەمە چینییەكان لە ئەمریكا، فرۆشگایەكی چین وەڵامی بڕیارەكانی ترەمپ بە دانانی دروشمێك لەسەر دوكانەكەی دەداتەوە.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردوە، بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ زیادكردنی باج لەسەر كاڵا چینییەكان بەڕێژەی 125% كاریگەریی لەسەر فرۆشگاكانی چین داناوەو فرۆشگایەك تابلۆیەكی لەسەر دەرگای چونەژورەوەی دوكانەكەیدا هەڵواسیوەو نوسیویەتی: پێشوازی لە كڕیارە ئەمریكییەكان دەكەن، بەڵام باج بەڕێژەی 104% دەسەپێنن.
باس لەوەشكراوە، كۆمپانیا چینییەكانی دیكە بەخێرایی دەستیانكردوە بە پشتیوانیكردنی هەڵوێستی ئەو خاوەن فرۆشگایەو باجی زیادەیان لەسەر كڕیارە ئەمریكییەكان راگەیاندوە، هاوكات پەیامێكی رونیشیان ناردوەو دەڵێن ئەگەر شەڕی بازرگانی بەردەوام بێت، ئەوان ئامادەن بە شێوازی خۆیان باج بسەپێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group