كارمەندانی ئەڵمانیا لەكارەكانیاندا بەركەوتەی سترێسن

5 رۆژ پێش ئێستا هەمەڕەنگ

نەوا-
راپرسییەك دەریخستوە كە كارمەندان لە ئەڵمانیا توشی فشاری دەرونی دەبنەوە لە شوێنی كارەكانیاندا.
دەزگای بیمەی روداوی یاسایی ئەڵمانیا بە پشتبەستن بە پێوەرێكی نوێی ژینگەی كار لە راپۆرتێكدا رایگەیاندوە، 4 لە 5 بەشداربوی راپرسییەكەدا لە ماوەی دو ساڵی رابردودا هەستیان بە گۆڕانكاری نەرێنی كردوە لە ژینگەی كاركردنیانداو بەو پێیەش ئەوە دەركەوتوە كە كارمەندان لە ئەڵمانیا لە شوێنی كارەكانیاندا زیاتر توشی فشاری دەرونی دەبن وەك لە كارمەندانی وڵاتانی دیكە.
ئەوەش باسكراوە، لە راپۆرتەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە روداوە پیشەییەكان بەراورد بە ساڵانی رابردو كەمیان كردوەو رێژەكە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام لە راپرسییەكدا دەركەوتوە كە 51%ی كارمەندان هەست بە زیادبونی فشاری كات دەكەن لەكاتی ئەنجامدانی ئەركەكانیان و بەشێك لەو كارمەندانەش وتویانە كە گرژی لە ژینگەی كاركردنی هاوكارەكانیاندا زیادیكردوە.
ستیفان هۆسێ بەڕێوەبەری گشتیی بیمەی روداوی ئەڵمانیا باسی لەوەكردوە، كەمبونەوەی ژمارەی روداوەكان هەواڵێكی خۆشە بەڵام تەنها بەشێكی چیرۆكەكەیە، بەڵام بابەتی فشاری دەرونی و كاریگەرییەكانی لەسەر سەلامەتی پیشەیی و پاراستنی تەندروستی بەهۆی گۆڕانكارییە دیمۆگرافییەكان و لێكەوتەكانیانەوە لە داهاتودا زیاد دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group