دانیشتوانی سەر زەوی زیاترە لەو ئامارەی راگەیەنراوە

پێش 1 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژینەوەكان هۆشداری دەدەن لە ئەنجامەكانی سەرژمێری دانیشتوانی سەر زەوی و دەڵێن، دەكرێت ملیارەها مرۆڤی زیاتر هەبن وەك لەوەی پێشتر بیری لێدەكرایەوە.
گۆڤاری نەیچەر كۆمیونیكەیشنس رایگەیاندوە، بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ ژمارەی گوندنشینەكان لە سەرانسەری جیهاندا دەكرێت پێشتر زۆر بە كەم سەیر كرابێت و پێدەچێت ملیارەها كەسی زیاتر لەسەر زەوی بژین جیاواز لەوەی ئێستا بیری لێدەكرێتەوە كە بەپێی داتاكان ژمارەی دانیشتوانی زەوی 8 ملیار كەسی تێپەڕاندوە.
باسی لەوەشكردوە، لێكۆڵینەوەكان دەریانخستوە كە دانیشتوانی گوندنشینەكان لە خەمڵاندنەكاندا دەتوانرێت لە هەر شوێنێكدا لەنێوان %53 بۆ %84دا بێت بەپێی ماوەی توێژینەوەكانی ساڵانی نێوان 1975-2010 ، ئەمەش تێبینی لەسەر ئەوە دروستكردوە كە لەكاتی سەرژمێریكردن بۆ دانیشتوانی زەوی وردبینیەكی باش بۆ داتای خەڵكی گوندنشین نەكراوە.
جۆسیاس لانگ ریتەر نوسەری توێژینەوەكە لەمبارەیەوە دەڵێت،  بۆ یەكەمجارە توێژینەوەكەمان بەڵگەی ئەوە دەخاتەڕو كە رەنگە بەشێكی بەرچاو لە دانیشتوانی گوندەكان لە كۆمەڵە داتاكانی دانیشتوانی جیهانیدا نەبن و ئەنجامەكان جێگەی سەرنجن، ئەم داتایانە لە هەزاران توێژینەوەدا بەكارهێنراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وردبینیان بەشێوەیەكی سیستماتیكی هەڵنەسەنگێنراوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group