نەوا-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەنجامی بنەڕەتی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووان 46 ملیۆن و 118 هەزار كەسە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار كەسە، بەم پێیەش بەراورد بە سەرژمێریی ساڵی 1957 ژمارەی دانیشتووان 39 ملیۆن و 618 هەزار كەس زیادیكردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، 70.17% دانیشووان لە شارەكاندا نیشتەجێن و 29.83% یان لە گوندەكان ماونەتەوە.
سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردووە، 84.57% یان لە شار و 15.43% لە گوندەكان دەژین.
هەر بەپێی ئەنجامی سەرژمێرییەكەی وەزارەتی پلاندانان ، 72.15% ی دانیشتووانی عێراق خاوەنی خانووی خۆیانن، لە هەرێمی كوردستانیش رێژەكە 70.19% یە.