نەوا-
باڵیۆزی توركیا لەعیراق رایگەیاند، لەمیانی دیدارو كۆبونەوەكانیاندا لەهەولێرو بەغدا تاوتوێی پرسی هێڵی بۆری نەوتی عیراق-توركیایان كردوە.
ئانڵ بۆرا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عیراق لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندوە، لەعیراق چەند پێشهاتێكی یاسایی رویانداوە لەبارەی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆری نەوتی عیراق-توركیا كە ماوەیەكە داخراوە، لەگەڵ بەرپرسان لەهەولێر بەشێوەیەكی گشتگیر تاوتوێیان كردوە، هەروەها لە بەغداش گفتوگۆیان لەسەری كردوە، بەڵام لەهەولێر دەرفەتی ئەوەش رەخساوە پێشهاتە هەرێمییەكانیش تاوتوێ بكەین.
ئینان باسی لەوەشكردوە، بەردەوام دەبن لەپشتیوانیكردنی وڵاتانی دراوسێیان بەتایبەت ئەو ناوچانەی پەیوەندییەكی نزیكیان لەگەڵیاندا هەیەو پەیوەندی كۆمەڵناسی و مرۆیی بەهێز پێكەوە كۆیاندەكاتەوە.