نەوا-
كەشناسیی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سەنتەری پارێزگاكانی كەركوك، سلێمانی و دهۆك ئەگەری بەفربارین هەیە.
دەستەی كەشناسیی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دابەزینی پلەی گەرما بەردەوامی دەبێت، ئاسمان هەور دەبێت لە بەشێك لە پارێزگاكانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا، لە پارێزگاكانی دهۆك، سلێمانی و كەركوك ئەگەری نمەباران و بارینی بەفرێكی كەم هەیە.
سەبارەت بە كەشوهەوای رۆژانی داهاتوو كەشناسی عێراق ئاشكرای كرد، لە رۆژی چوارشەممەوە پلەكانی گەرما دەست بە بەرزبوونەوە دەكەن.