به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
توشبوانى كۆرۆنا له هه‌رێمى كوردستان له 1500 كه‌س نزیكده‌بێته‌وه، نه‌وا ده‌پرسێت: زۆربونى ژماره‌ى توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا، حكومه‌تى هه‌رێم لێى به‌رپرسیاره یاخود هاووڵاتیان هۆكارن؟ به‌گشتى به‌شداربووانى به‌رنامه بڕوایان وابو حكومه‌تى هه‌رێم هیچ متمانه‌یه‌كى نه‌هێشتوه له‌ناو هاووڵاتیاندا به‌هۆى ئه‌وه‌ى بڕیارده‌دات و جێبه‌جێى ناكات، موچه نادات، خه‌ڵكه‌كه به‌هى خۆى نازانێت و خه‌میان ناخوات، ئه‌گینا خه‌ڵك كه‌ره‌نتینه‌ى نه‌ده‌شكاند و نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه.