لە ئەڵمانیا هێرش كرایە سەر بازاڕێكی كرسمیس

4 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، درەنگانی شەوی رابردو ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەناو بازاڕێكی تایبەت بە (كریسمس)، بەوهۆیەوە 11 كەس گیانیان لەدەستدا.
ماڵپەڕی تی ئۆنلاین بڵاویكردەوە، ڕوداوەكە لە یەكێك لە بازاڕەكانی كریسمس لە شاری ماگدێبۆرگ ڕویداوە و قەرەباڵغیی كڕیاران كراونەتە ئامانج.
لای خۆیەوە پۆلیسی ماگدێبورگ ڕایگەیاندوە، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە دەكەن وەك هێرشێكی تیرۆریستی.
هەروەها، ئۆلاف شۆڵز ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ڕوداوەكەی بازاڕی كریسمس كۆمەڵكوژییە و خراپترین ترسەكان دەوروژێنێت.
لەبارەی ناسنامەی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشكرایكردوە، شۆفێرەكە سعودییە و پیشەی پزیشكە، لە ساڵی 2006ـەوە لە ئەڵمانیاوە دەژی.
ئەمە لە كاتێكدایە، شەوی رابردو دەزگا فریاگوزارییەكانی شاری مارگدێبورگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێك خۆی بە ناو بازاڕێكدا كردوە كە بۆ رۆژی كریسمس رازێنراوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group