نەوا-
رێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ رایگەیاند ، 90٪ـی سووریاییەكان لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین و16ملیۆن سووریش پێوستیان بە هاوكاریی مرۆیی هەیە.
رێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ رایگەیاند بەهۆی ئالۆزی و تەنگەژەكانی سوریا لە 14ساڵی رابردوودا 16ملیۆن سووری پێویستیان بە هاوكاری مرۆی هەیە.
ئەوەشی خستۆتە روو، لە هەندێك ناوچەی ئەو وڵاتە، چەندین ژێرخانی گرنگی وەك نەخۆشخانە و قوتابخانە وێرانكراون یانیش لەكارخراون. بۆ نموونە حەلەب، زیانی زۆری پێگەیێنرا و دوو ملیۆن كەس شارەكەیان جێهێش.
رێكخراوەكە ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، كە ئاوارەكانی سووریا حەزێكی زۆریان هەیە بۆ گەرانەوە بۆ ناوچەكانیان.