نەوا-
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاد، وەزارەتی دارای حكومەتی فیدراڵ زیاتر لە 958 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ بە یەك گوژمە بڕی (958,012,332,759) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
وتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش كردووە، لە زووترین كاتدا وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەك دەكات.