مەحمود مەشهەدانی لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشكیان كۆبووەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، مەحمود مەشهەدانی، لە تاران لەگەڵ مەسعود پزیشكیان كۆبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەی مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان بەغداد و تاران و ئەو دۆسیەیانە كراوە، گرنگی هاوبەشیان بۆ هەردوو وڵاتەكە هەیە.
هەردوو لا لە دیدارەكەیاندا جەختیان لە پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و رەنگدانەوەی لەسەر وڵاتانی ناوچەكە و گرنگیی پاڵپشتیكردنی گەلانی ستەملێكراو كردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group