كەشناسی هەرێم: لەئێوارەی سبەینێوە باران و بەفر لەناوچە شاخاویەكان دەستپێدەكات

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوای ناوچە جیاجاكانی هەرێم ئاسایی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەپەیامێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاشكراشیكردوە، سبەی چوارشەممە لەكاتەكانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەدوای نیوەرۆ ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و لە ئێوارە بۆ هەور و لەگەڵ كاریگەری شەپۆلێكی بارانبارین بۆ سەرناوچەكەمان دەستپێدەكات، كاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان و هەندێك ناوچەی جیاجیا بە نمە باران و ناوچە سنورییەكان لە درەنگانی شەو بەفر بارین دەبێت.
باس لەوەشكراوە، لەدوای نیوەڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبێتەوە، لە ئێوارە و شەودا نزمدەبنەوە بەڕێژەی 2-4 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 19پلەی سیلیزی
سلێمانی  :   17پلەی سیلیزی
دهۆك     : 18 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18  پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7  پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group