نەوا-
بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی تەكنیكیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە.
رێواز فایەق ئەندامی وەفدی دانوستانكاری یەكێتی رایگەیاند، كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پێنجەمی لیژنەی داڕێژەری ستراتیژی بەڕێوەبردن ئەنجامدەدەین.
ئاشكراشیكرد، ئێمە وەك لیژنەكە كارەكانی خۆمان تەواوكردووە، ئەو خاڵانەی رێكەوتووین زۆرترە لەو خاڵانەی رێكنەكەوتووین، بەڵام هێشتا خاڵی جیاوازمان هەیە.
رێواز فایەق وتیشی، هیوادارین ئەو خاڵانەی ئێمە ئەمڕۆ نەمانتوانی لەسەری رێكبكەوین، لیژنەی باڵای دانوستان بتوانن لەسەری رێكبكەون.