نەوا-
ساڵانە لەمانگی رەمەزاندا وەزارەتی بازرگانی عیراق و كوردستان سەبەتەیەكی خۆراكی تایبەت بەو مانگە دابەش دەكەن، وەزیری بازرگانیش دەڵێت، هێشتا لایەنی عیراقی باسی ئەو بابەتەی نەكردوە.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، تائێستا عیراق بڕیاری لەبارەی سەبەتەی خۆراكی مانگی رەمەزان نەداوە، بەڵام هاوشێوەی ساڵانی رابردو ئەم مانگی رەمەزانەش سەبەتەی خۆراكی تایبەت بەمانگی رەمەزان دەبێت.
وتوشیەتی، دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگانە لەڕێگەی بریكارەكانەوە بەردەوامە بەهەمو مادەكانییەوە، لەگەڵ لایەنی عیراقییش باسیان لە بەرزكردنەوەی كوالیتی مادەكانی خۆراك كردوە بۆئەوەی هاووڵاتیان رەزامەند بن لەسەری و ئەوانیش وتویانە كاری لەسەر دەكەن.