نەوا-
گەورەترین هەڵمەتی پاككردنەوەی شاری كەركوك دەستیپێكردو پارێزگاری شارەكەش داوای لە دانیشتوانی شارەكە كرد هەر كەسێك لایخۆیەوە بەشداری هەڵمەتەكە بكات.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەستپێكی هەڵمەتەكە رایگەیاند، بەسەرپەرشتی شارەوانی كەركوك گەورەترین و بەرفراوانترین هەڵمەتی پاككردنەوەی شارەكە بە میكانیزم و پلانێكی نوێ و دەست پێدەكات و داوا لە دانیشتوانی شاری كەركوك دەكەین هەر كەس لەلای خۆیەوە بەشداری بكات و دەستی هەبێت لە پاك راگرتنی شاری كەركوك.
وتیشی: زیاتر لە دوو مانگە بەڵێن دەدەین كە لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگا بەمیكانزمی نوێ و ئامێری پێشكەوتو دەستپێدەكەین ئێستا بەڵێنەكەمان جێبەجێكردو یەكەم رۆژی دەستیپێكردوە، پێویستە سوپاسی وەزیرو وەزارەتی پلاندانان بكەین كە هاوكار بوە هەڵمەتەكەش بۆ شارەكەو سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكانێتی، تائێستا لە مێژوی كەركوكدا ئەم شێوازە ئۆتۆمبێلی پاككردنەوە بۆ كەركوك نەنێردراوە، چونكە دوو كۆمپانیا بەشداریان لە هەڵمەتەكەدا كردوە بەبڕی 8 تا 10 میلۆن دۆلار ئۆتۆمبێلیان كڕیوە.