چەند چەكدارێك لەگوندێكی حەممای سوریا چەندین كەس دەكوژن

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەوشی چەند ناوچەیەكی سوریا تادێت خراپ دەبێت و چەند چەكدارێك لە گوندێكی نزیك حەمما لەسوریا قەسابخانەیەك دروست دەكەن. 
ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویكردوەتەوە، چەند چەكدارێك هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندی ئەرزە لە دەوروبەری شاری حەمما لەسوریا ژمارەیەك كەسیان دەستگیر كردوە بەبیانوی لێكۆڵینەوە برودیانن لەگەڵ خۆیاندا.
راشیگەیاندوە، لەدوای بردنی دەستگیر كراوەكان لەنزیك روباری عاسی كوشتونیانن و تەرمەكانیان گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی شارەكە، تائێستاش ئەو چەكدارانە 10 كەسیان لەناوبردوەو سەرجەمیشیان بە چەكی بێدەنگ كوژراون.
لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەك بە روانگەی سوریا بۆ مافی مرۆڤی راگەیاندوە، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر گوندێك كە عەلەوییەكانی تیادا نیشتەجێن و لانیكەم 10 كەسیان كوشتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group