ترەمپ: بڕیارێك لەبارەی سوریاوە دەدەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، وەك ئەمریكا لە سوریا كاریان نیەو بڕیارێك لەبارەی ئەو وڵاتەوە دەدەن هەرچەندە پێویست ناكات تێكەڵی ئەوێ ببن.
دۆناڵد ترەمپ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگادار نییە لەو لێدوانەی بڵاوكراوەتەوە بەناویەوە كە گوایە سەربازەكانیان لە سوریا دەكێشنەوە، بەڵام بڕیارێك لە بارەی سوریاوە دەدەن، چونكە ئەو وڵاتە بە دەردی خۆیەوە دەناڵێنێت و لەوێ پشێوی هەیە، پێویستیش ناكات ئەوان تێكەڵی ئەوێ ببن.
جێی ئاماژەیە، پێشتر بڵاوكرایەوە كە لەكۆشكی سپییەوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاگادار كراونەتەوە كە گوایە ترەمپ بەنیازی كشانەوەی ئەو سەربازانەیە كە لەخاكی سوریاو رۆژئاوای كوردستان جێگیر كراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group