بەشێك لەمامۆستایانی هەولێر پشتیوانی لەمامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی دەكەن

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مانگرتنی مامۆستایان لەبەردەم نوێنەرایەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانی لەشاری سلێمانی بەردەوامەو بەشێكی لە مامۆستایانی شاری هەولێریش پشتیوانی خۆیانیان بۆ دوپاتكردنەوە.
لەپرێس كۆنفرانسێكدا بەشێك لەمامۆستایانی شاری هەولێر لە یاداشتێكدا كە ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردەیان كرد پشتیوانی خۆیان بۆ مامۆستایانی مانگرتوی شاری سلێمانی دوپاتكردەوەو چەند داواكارییەكیشیان خستەڕوو.
لە یاداشتەكەدا كە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن خوێنرایەوە ئەو مامۆستایانەی شاری هەولێر جەختیانكردەوە كە داواكارییەكانی مامۆستایانی مانگرتو رەوان، بۆیە داوای كۆتاییهێنان بە قەیران و دابەشكردنی موچە دەكەن.
لەلایەكی ترەوە مامۆستایانی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەشاری هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا داوایانكرد قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و قەیرانەكانی سێكتەری پەروەردە چارەسەر بكرێن وەك مامۆستایانی كۆمەڵ و مامۆستایانی ناڕازییش پشتیوانی مانگرتوانی سلێمانی دەكەن و خێمەكەیان بە خێمەی گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەزانن، بۆیە داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن بەزوترین كات موچە دابەشبكرێت و تەوتینی موچەی فەرمانبەران بكرێت بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group