نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم خانەنشینان بڵاوكردەوە دەربارەی گەڕاندنەوەی فۆڕمی پرۆژەی (هەژماری من).
لە ئاگادارینامەكەیدا وەزارەتی دارایی داوا لەسەرجەم ئەو خانەنشینانە كردوە كە فۆڕمی تۆماركردنیان لەپڕۆژەی (هەژماری من) پڕكردۆتەوەو تائێستا نەیان گەڕاندۆتەوە، بەزوترین كات بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانكانەی فۆڕمەكەیان لێ وەرگرتوە.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، ئەو خانەنشینانەی فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من-یان وەرگرتوە پێویستە بە زوترینكات پڕیبكەنەوەو بیگەڕێننەوە بۆ ئەو بانكە حكومیەی فۆڕمەكەیان تیایدا وەرگرتوە تاوەكو بتوانن موچەكانیان لە هەژماری بانكی تایبەت بە خۆیان بەئاسانی وەربگرن.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، تائێستا زیاتر لە 290 هەزار فەرمانبەری خانەنشین فۆڕمی هەژماری من-یان وەرگرتوە.