باخچەلی: هیوادارین كۆبونەوەكانی نێوان شاندی دەمپارتی و ئیمراڵی بێمەرج بێت

2 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی (مەهەپە) رایگەیاند: هیوای ئەوەیە ساتێك زوتر بانگەوازی چاوەڕوانكراوی پرۆسەی چارەسەریی رابگەیەنرێت.
باخچەلی لە وتەیەكدا رایگەیاند، هیوای ئەوەیە كۆبونەوەكانی نێوان شاندی دەمپارتی و ئیمراڵی پشتیوانی بێمەرج بێت بۆ توركیاو ساتێك زوتر بانگەوازی چاوەڕوانكراو رابگەیەنرێت، ئەگەر رێكخراوی جوداخواز چەك دانانێت ئەوا توركیا مافی خۆیەتی لە پێناو مانەوەو ئاسایشی خۆیدا ئەو چەكانەیان لێوەرگرێت و هەمویان بە یەكجار سزا بدات.
باخچەلی لەبارەی ئاگربەستی نێوان بزوتنەوەی حەمماس و ئیسرائیلەوە وتی: دیپلۆماسیەتی پێداگرانەی توركیا سەركەوت و هیواخوازە هەرچی زوە كەشی ئاشتی درێژخایەنی دو دەوڵەتی فەراهەم ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group