نەوا-
دیمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كریملین رایگەیاند، هیچ ئاماژەیەكیان لەئەمریكییەكانەوە وەرنەگرتوە بۆ ئەگەری كۆبونەوەی نێوان ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیاو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، چونكە كۆبونەوەكە كاتێكی دیاریكراوی پێویستە.
پێسكۆڤ لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، راوێژی لەسەر كۆبونەوەی نێوان ترەمپ و پوتین دەكرێت سەركردەكان بە گونجاوی دەزانن كۆبوونەوەیەكی لەو شێوەیە رێكبخەن، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەكیان لە ئەمریكییەكانەوە وەرنەگرتوە بۆیە لەسەر رۆژمێریی خۆیان كار دەكەن.