بەهۆی كەوتنە ناو روبارەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانیلەدەستدا

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لە دەروازەی قەزای چۆمان بەهۆی كەوتنە ناو روبارەوە شوفێری ماتۆڕسكیلێك گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداركرانەوە ماتوڕسكیلێك بە شوفێرەوە كەوتۆتە ناو روبارەوە لە دەروازەی قەزای چۆمان و دواتر دەستبەجێ تیمەكانیان لە بنكەی بەرگری شارستانی چۆمان دەرچون بۆ شوێنی روداوەكە، دەركەوتوە هاوڵاتییەكی شۆفێری ماتۆڕسكیل كەوتۆتە ناو روبارەوەو لە ئەنجامیشدا گیانیلەدەستداوە.
راشگەیەنراوە، هاوڵاتیەكە تەمەنی 16 ساڵەو پیشەی قوتابیەو دانیشتوی قەزای چۆمانە، دوای ئەوەی تەرمەكەی لەناو روبارەكەدا دەرهێنرا رەوانەی نەخۆشخانەی چۆمان كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group