نەوا-
پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان دەیەوێت بەپێی یاساو دەستورو رێككەوتن مافەكانی بەدەستبهێنێت، بەڵام لە عیراق كار بە یاساو دەستورو رێككەوتن ناكرێت.
ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عیراق بەماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە، ئەو بەیاننامەیەی بەناوی گردبونەوەی ناوەڕاست و خواروی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە دژی هەرێمی كوردستانە، هەرچەندە بەشێك لە پەرلەمانتاران باسیان لەوە كرد ئەو بەیاننامەیە نوێنەرایەتی ئەوان ناكات، بەڵام دوو سێ پەرلەمانتار بەردەوام دژایەتی هەرێم دەكەن و لەو رێگەیەوە نانی خۆیان پەیدا دەكەن و بۆ پەیداكردنی دەنگە، چونكە هەڵبژاردن نزیكبوەتەوەو
وتیشی، لە دوایین بەیاننامە هەمو راستییەكانمان ئاشكرا كرد، چونكە ئەوان هەر كاتێك بزانن رێككەوتن لەنێوان هەردو حكومەتی هەرێم و بەغدا هەیە، دەیانەوێت هەڵڵایەكی راگەیاندن دروست بكەن بۆئەوەی گرفت بۆ ئەو رێككەوتنانە دروست بكەن.