خزمەتگوزارییەكی نوێی دیجیتاڵی بۆ كەرتی پەروەردە رادەگەیەنرێت

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی نوێی بۆ كەرتی پەروەردە راگەیاند.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكردوە، خزمەتگوزارییەكی دیجیتاڵی نوێ بۆ كەرتی پەروەردە رادەگەیەنن  بەناوی ئی- هەڵسەنگاندن، ئەو ئەپڵیكەیشنە لە هەردو سیستمی iOS و Android  بەردەستەو ئەم خزمەتگوزارییە رایەڵەی پەیوەندی نێوان قوتابخانەو بەخێوكاری قوتابیان پتەوترو ئاسانتر دەكات و لەوەرزی دوەمی خوێندنەوە لە 396  قوتابخانەی حكومی بەكاردەهێنرێت و قوتابخانەكانی دیكەی حكومی و ناحكومیش دەتوانن بەكاریبهێنن.
ئەوەش باسكراوە، بۆ یەكەمجار لەسەر ئاستی كەرتی خوێندنی حكومی ئەم خزمەتگوزارییە لەرێگەی ئەپڵیكەیشنەوە بەردەست دەبێت و بەخێوكارانی قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵەكانیان بن لەڕوی نمرەكانیان، هەڵسەنگاندنیان لەسەر حەوت ئاست، خشتەی وانەكانی هەفتانەیان ، ئەركی ماڵەوەیان و چەندین بابەتی دیكە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group