نەوا-
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە رایگەیاند، رێككەوتن سەبارەت بە بارمتەكان و ئاگربەست لە كەرتی غەززە كراوە و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كارا دەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا ئاشكرایكردووە، گەیشتووینەتە رێككەوتن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بارمتەكان و ئەگەری هەیە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەستی غەززە تەواو ببێت.
هاوكات ستیڤ ویتكۆف، باڵیۆزی داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ناوچەكەدا رایگەیاند، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل و قەتەر لەبارەی ئاگربەستی غەززە لە قەتەر كۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێكەوتن لەسەر ئەنجامدانی ئاگربەست.
ئەمە لە كاتێكدایە، پێشتر ترەمپ وتبووی "ئەگەر پێش دەستبەكاربوونم وەك سەرۆكی ئەمریكا بارمتەكانی ئیسرائیل ئازاد نەكرێن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات بە دۆزەخ".