كەشناسیی هەرێم: ئەمرۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

15 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ و سبەی ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممەوە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەكان نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمی كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
لەبارەی كەشوهەوای سبەی چوارشەممە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرمیش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group