نەیمار بۆ هەر یارییەك 50 ملیۆن یۆرۆی لە یانەی هیلال وەرگرتوە

21 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
نەیمار ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانەی هیلال لەماوەی ساڵی رابردودا بڕ پارەیەكی زۆری لە یانە سعودییەكەی وەرگرتوە.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان ئاشكرایانكردوە، نەیمار ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی هیلالی سعودی لەماوەی ساڵی 2024 دا بڕە پارەیەكی زۆری لە یانە سعودییەكە بەدەستهێناوە، هەرچەندە لە چەند خولەكێكدا بە ئەستەم بەشداری كردوە، نزیكەی ساڵێكی تەواو لە یاری (سەركردە)دا بەشداری نەكرد دوای ئەوەی لە یارییەكەی هەڵبژاردەكەی بەڕازیل بەرامبەر ئۆرۆگوای لە ئۆكتۆبەری 2023 توشی پێكان هات لە بەستەرەكانیدا، دوای گەڕانەوەشی بۆ یاریگاكان لەمانگی نۆڤەمبەری 2024 توشی پێكانێكی نوێ بو كە بۆ ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دوری خستەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، بێ گوێدانە ئەم دابڕانە درێژخایەنەی ئەستێرە بەڕازیلییەكە موچەی تەواوی خۆی لە پاڵەوانی خولی سعودیە وەرگرتوە كە بڕی 101 ملیۆن یۆرۆ بوە، نەیمار لەماوەی ساڵی 2024دا تەنها دو یاری لەو یانەیەدا ئەنجامداوە كە یەكەمیان بەرامبەر ئەلعەینی ئیماراتی و دوەمیش بەرامبەر ئیستقلالی ئێرانی.
راشگەیەنراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی خولەكەكان بە بەراورد بە موچەی ساڵانەی نەیمار، یاریزانەكە ئەو بڕە پارەیەی ئاماژەی  پێكراوە بەپێی ماڵپەڕێكی فەرەنسی 50.5 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر یارییەك وەرگرتوە.










شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group