بەبێ بەرامبەر گەشتی عومرە بۆ مامۆستایانی ئایینی رێكدەخرێت

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەدان گەشتی عومرەیان بەبێ بەرامبەر رێكخستوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، خزمەتكردنی مامۆستایانی ئایینی بەئەركی خۆیان دەزانن و حكومەتی هەرێم تەنها لەسێ مانگی كۆتایی ساڵی 2024 دا گەشتی عومرەی بەبێ بەرامبەر بۆ زیاتر لە 300 مامۆستای ئایینی لەسەرجەم ناوچەكانی كوردستان رێكخستوە.
 راشیگەیاندوە، پرۆسەی رێكخستنی گەشتی عومرە بۆ مامۆستایانی ئایینی هێشتا بەردەوامەو لەماوەیەكی نزیكدا هەمو مامۆستایانی ئایینی گەشتیان بۆ رێكدەخرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group