بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا لەهەرێم تاوتوێ دەكرێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عیراق كار دەكەن بۆ نوێكردنەوەی بەڵگەنامەی پشكداریی نیشتمانی عیراق بۆ ساڵانی داهاتو.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەیكردوە، عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبونەوەی تایبەت بەنوێكردنەوەی بەڵگەنامەی پشكداریی نیشتمانی عیراقی بۆ ساڵانی داهاتو كردوە.
راشیگەیاندوە، لەكۆبونەوەكەدا كە راوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری دەرەوەو گۆڕانی كەشوهەواو شاندی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان ئامادەیبون، تاوتوێی ئەو پلانە نوێیەیان كردوە كە هەرسێ لایەنی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری تیمی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گەشەپێدان بەنیازن ئامادەی بكەن لەبواری گۆڕانی كەشوهەوا بۆ پێنج ساڵی ئاییندە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group