ساڵی رابردو زیاتر لە دوو هەزار كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
لەساڵی رابردودا دوو هەزارو 200 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و بێسەروشوێن بوون.
بەپێی ئامارێكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران، لەماوەی ساڵی 2024دا دوو هەزار  200 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون و بێسەروشوێن بون و تەنها لەناوەڕاستی دەریای ناوەڕاست نزیكەی یەك هەزارو 700 كەس گیانیانلەدەستداوە لەنێویاندا سەدان منداڵ و هەرزەكار هەبون. هەر بەپێی زانیارییەكانی دەزگاكە، ئەم ژمارانە دوای روداوێكی نوقمبونی كەشتیەك لەشەوی سەری ساڵدا هاتون كە تێیدا حەوت كەس رزگاركران و نزیكەی 20 كەسی دیكەش بێسەروشوێن بون كە ژن و منداڵیشیان تێدایە.
راشگەیەنراوە لە هەر پێنج كۆچبەرێك كە لە دەریای ناوەڕاست دەپەڕنەوە یەكێكیان منداڵی خوار تەمەنی یاسایەو زۆربەیان لە ململانێ و توندوتیژییەكان و هەژاری هەڵدێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group