سامانە سروشتییەكان: تائێستا نەوتی پاڵپشتیكراوی عیراق نەگەیشتوە

3 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، تائێستا زیاتر لە 200 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لەملیۆنێك خێزاندا دابەشكراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بۆ زستانی ئەمساڵ و لەماوەیەكی كەمدا بەنرخێكی پاڵپشتیكراو توانیویانە تا رۆژی 31-12ی ساڵی رابردو زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 1 ملیۆن و 215 هەزار خێزان دابەش بكەن كە دەكاتە رێژەی 86%ی كۆی نەوتی دابەشكراو.
راشیگەیاندوە،  تەنها 127 هەزارو 808 خێزان ماون نەوتیان وەرنەگرتوە، ئەم دابەشكردنەش سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی گرتوەتەوە بەڕادەیەك دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بوە، تائێستاش پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عیراق نەگەیشتوە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك كە 50 ملیۆن لیترە كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19% پێویستی خێزانەكانی هەرێمی كوردستانە چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group