سودانی: سوپاكەمان چەندین ساڵ دیلی سیاسەت و شەڕی بەعسییەكان بوە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆك وەزیران بەشداری ئاهەنگی 104 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عیراقی لەشاری بەغدا كردو بەو بۆنەیەوە وتارێكی پێشكەشكرد.
لەبەشێكی وتارەكەیدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، سوپای عیراق بەچەندین هەوزارو نشێو و گۆڕانكاریدا تێپەڕیوە، چەندین ساڵ دیلی سیاسەت و شەڕی دەستی بەعسییەكان بوە كە بەهۆی سیستمی دیكتاتۆرییەوە روبەڕوی چەندین جەنگ بوەوە كە سەرەنجامەكەی هەڵوەشاندنەوە بوو.
لەبەشێكی تری وتارەكەیدا سودانی راشیگەیاند، كاتێك عیراق روبەڕوی چەكدارانی داعش بوەوە سوپای عیراق لە پێشەوەی ئەو بەرەنگارییە بو توانی لە رەگەوە هەڵیانبكێشێت بۆیە راسپاردەی فەرماندە سەربازییەكان دەكەم بەردەوام لە ئامادەباشیدابن لەپێناو پارێزگاریكردن لە ئاسایش و سەقامیگری سەرجەم خاكی عیراق، سوپاش بە قارەمانێتی و قوربانیدان و خوێن پارێزگاری لە وڵات كردوەو سەری عیراقیان بەرزكردۆتەوە هەر ئەمەشە وایكردوە شانازی بە سوپاكەمانەوە بكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group